نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار. وێنە: 964
یەکەم توشبوونیش راگەیەندرا
گومانی کۆلێرا لە 58 نەخۆشی کەلار دەکرێت
964+
ژووری هەواڵ
نەخۆشخانەی گشتی قەڵا لە کەلار رایگەیاند، ئێستا نزیکەی 58 نەخۆش لە نەخۆشخانەکەیان داخڵکراون و زۆربەیان گومانی کۆلێرایان لێ دەکرێت.
هەروەها داوای خۆپارێزی لە هاوڵاتیان دەکات.
دوێنێ پێنجشەممە، تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشی كۆلێرایان دەستنیشانكردووە كه ژنێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵه.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیانی دەڤەرەکەی لەو هەواڵە ئاگادار کردەوە.
باسی لەوەش کردبوو، تیمه‌كانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان راسپێردراون بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و كه‌یسه و لێكۆڵینه‌وه له سه‌رچاوه‌ى توشبوونی.
هاوکات داوای له هاوڵاتیان کرد كه خۆپارێزیی بكه‌ن به مه‌به‌ستى دووربوون له مه‌ترسییه‌كانى حاڵه‌ته‌كانى سكچوون و كۆلێرا، ئه‌وەش به گرتنه‌به‌رى رێكارى پاكوخاوێنى و خۆپارێزی و دڵنیابوونه‌وه له پاكیی سه‌رچاوه‌ى ئاوی خواردنه‌وه و به‌كارهێنانیان.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ پێنجشەممە، تۆمارکردنی 10 حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی راگەیەندرا و بەرپرسانی تەندروستی شارەکە باسیان لەوە کرد، هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە ئاوی تانکەرەکانە، کە سەرچاوەکەی پیسە.