دیمەنی پاش تەقینەوەکە. وێنە: 964
له كهركوك ئۆتۆمبێلێك تهقییهوه
964+
کاروان ساڵحی
كهمێك پێش ئێستا له بازاڕی حهسیرهكهی كهركوك ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە، پۆلیس دەڵێت، بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەستداوە و پیاوێک بە سەختی بریندار بووە.
کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، بەشێوەیەکی سەرەتایی بۆیان دەرکەوتووە، هۆکاری تەقینەوەکە هەبوونی دوو بتڵ بووە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کە غازیان لێچووە.
وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵ ئۆمێگا و ژمارە کەرکوک بووە.
ئێستا پۆلیس و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خەریکی لێکۆڵینەوەی زیاترن.