جامی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: ئاژانسەکان
هه‌موو شتێك له باره‌ی تیروپشكی ئه‌مڕۆی چامپیۆنزلیگ
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تیروپشكی وه‌رزی نوێی 2023-2024ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا “چامپیۆنزلیگ” ئه‌نجام ده‌درێت.
تیروپشكه‌كه كاتژمێر 07:00 به كاتی هه‌ولێر له مۆناکۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له تیروپشكه‌كه‌دا 32 یانه به‌سه‌ر 8 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن.
له وه‌رزی ئه‌مساڵدا 5 یانه له ئیسپانیا، 4 له ئینگلته‌را، 4 له ئه‌ڵمانیا و 4 یانه له ئیتالیا و 2 له فه‌ره‌نسا، 3 له پۆرتوگال، یه‌ك یانه‌ش له وڵاتانی هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، سكۆتلاند، توركیا، ئۆكراینا و سویسرا و سڕبیا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شدارده‌بن، جگه له شه‌ش یانه‌ی دیكه، كه له رێگه‌ی پاڵاوتنه‌وه به‌شدارده‌بن و شه‌وی رابردوو پاڵاوتنه‌كه كۆتایی هات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تیروپشكه‌كه به‌هێز بكه‌وێته‌وه و یانه‌ی به‌هێز به‌شدارن.
یانه به‌شداره‌كانی ئه‌م وه‌رزه:
ئیسپانیا: ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، سێڤییا، ریال سۆسیداد
ئینگلته‌را: مانچێسته‌ر سیتی، ئارسیناڵ، مانچێسته‌ر یونایتد، نیوكاسڵ
ئه‌ڵمانیا: بایرن میونشن، بۆروسیا دۆرتموند، لایپزیگ، یۆنیۆن به‌رلین
ئیتالیا: ناپۆلی، ئینته‌رمیلان، ئه‌ی سی میلان، لازیۆ
فه‌ره‌نسا: پاریس سانجێرمان، لانس
پۆرتوگال: بێنفكا، پۆرتۆ، براگا
هۆڵه‌ندا: فاینۆرد، ئایندهۆڤن.
یانه‌كانی دیكه‌ش ئه‌مانه‌ن: شاختار، سالزبۆرگ، رێدستار به‌لگراد، كۆپنهاگن، سێلتیك، یانگ بۆیز، گالاته‌سه‌رای، ئینتوێرب.
كاتی یارییه‌كان
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له 19.9.2023 ده‌ستپێبكات، له 13.12.2023 قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان كۆتایی دێت، دواتر له ناوه‌ڕاستی شوباتی 2024 یارییه‌كانی قۆناغی 16 ده‌ستپێده‌كات.