ئەڵمانەکان بەشدارن
شوێنەواری دهۆک بە دوای ئاسەواری سەردەمی هاتنی ئیسلامدا دەگەڕێت
هەژین فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی تۆبنگنی ئەڵمانی كاری هەڵکۆڵینیان له شوێنه‌واری گرێباستکێی سەر بە قەزای سێمێلێ ده‌ستپێكردووه.
هەڵکۆڵین و گه‌ڕان له شوێنه‌وار له گرێباستکێی سەر بە قەزای سێمێل دەکرێت، به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی ئاسەوار و هێنانەدەره‌وه‌یه‌تی بە شێوازێکی زانستییانه.
بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنه‌وار لە پارێزگای دهۆک، بە 964ی وت، له 2015 ئێمە كارمان له گرێباستکێ كرد و چەندین كه‌لوپه‌لی مێژوویی لەوێ بینراوە، بۆ سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام تا نەینەوا 5 (یه‌كێكه له شارستانیه‌تییه‌كان له دۆڵی رافیده‌ین) ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای تەواوبوونی گرێبەسته‌كه، ئێستا جارێکی دیكه دووبارە كاری تێدا دەکەینه‌وه.
وتیشی، لە کاتی هەڵکۆڵیندا 2 جۆری شوێنەوار دۆزراونه‌ته‌وه، شوێنه‌وار هه‌یه ده‌گوازرێته‌وه و هه‌یه ناگوزارێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه وه‌ك گۆزه و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و مۆر و شتی له‌و بابه‌ته‌ن، كه ده‌برێنه مۆزه‌خانه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت، دواتر راپۆرت و كتێبی له‌سه‌ر ئاماده ده‌كرێت و له زانكۆ دێته بڵاوكرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی ناگوازرێنه‌وه، وه‌ك ژوور و ماڵ و شوێنن.
له پرۆسه‌ی ئه‌و هه‌ڵكۆڵینه‌دا نزیكه‌ی 100 كه‌س كار ده‌كه‌ن و خه‌ریكی گه‌ڕان و پشكنینن، كه له ژێر چاودێریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا