لە سلێمانی

ئامادەکاری بۆ رێگرتن لە لافاو لەسەر شەقامەکان دەستیپێکرد

964+

دیلان محەمەد جەزا

شارەوانی سلێمانی لە ئێستاوە دەستی کردووە بە ئامادەکاری بۆ وەرزی باران بارین، لای پردی فامیلی مۆڵ کە ساڵی پار

چەند ئۆتۆمبێل ژێر ئاوکەوتن ئێستا ئەو جێگایە چاک دەکەن.

شنۆ عومەر بەرپرسی پرۆژەکان لە شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، بە مەبەستی رێگرتن لە لافاو لە وەرزی باران باریندا

لای پردی فامیلی مۆڵ چاک دەکەن و ژمارەی ئینلێتەکان زیاد دەکەن.

لە پێشتردا چوار ئینلێت هەبووە، ئێستا ژمارەکەی زیاد دەکەن بۆ نزیکەی 30 ئینلێت، بۆ ئەوەی لەکاتی دروست بوونی لافاو

ئاو کۆنەبێتەوە لەو جێگایە و راستەوخۆ بچێتە ناو ئاوەڕۆکەوە.

لە زستانی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانە بەخوڕەی رووی لە سلێمانی کرد، لە ژێر هەندێک لە پردەکاندا ئاو کۆبۆوە و

چەندین ئۆتۆمبێ لژێر ئاو کەوتن، پردی بەردەم فامیلی مۆڵ یەکێک بوو لەو شوێنانە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی