روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

وەزارەتی دارایی: راست نییە 598 ملیار دیناری بەغدامان رەتکردبێتەوە

964+
ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم 598 ملیار دیناری بەغدای بۆ دابەشکردنی موچە رەتکردبێتەوە.

بە قسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، چەند میدیایەک وەکو “سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی” هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

دەشڵێت، لەلایەن تیمی تەکنیکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاگادار نەکراونەتەوە لە بوونی پێشنیازێکی لەو جۆرە تا رەتکرابێتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک پارە لە بەغداوە بێت ئەوا بە فەرمی رایدەگەیەنن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا موچەی مانگی تەمموز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەهاتووە.