سبەی کۆدەبنەوە
حكومه‌تی هه‌رێم داوای هاوكاری له كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه، بۆ كێشه‌كانیش له‌گه‌ڵ به‌غدا له باره‌ی بودجه و موچه‌ی موچه‌خۆرانه‌وه، داوای هاوكارییان له نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و كونسوڵه‌كان له هه‌رێم کردووە.
سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەی چوارشەممە کۆدەبێتەوە و دەرئەنجامی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی داهاتووی حکومەت تاوتوێ دەکات.
وتیشی، هیوادارین نەگاتە ئاستێک کە لەیەک دووربکەوینەوە، هەوڵەکانی هەولێر و حکومەتی هەرێم ئەوەیە، زیاتر لەیەکنزیکبوونەوە هەبێت.
سه‌فین دزه‌یی ده‌ڵێت، بڕواتان هەبێت لە زۆر پرسدا، شاندی حکومەتی هەرێم لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان نەرمییەکی زۆری نواندووە.
دزه‌یی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ ژماره‌ی له میدیاكانی كوردستان قسه‌ی كرد و وتی، ” کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و نەناردنی شایستە داراییەکان لەلایەن بەغداوە ئاگادار کراونه‌ته‌وه، چونکە ئه‌وان پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان بەلاوە گرنگە، داواشمان لێکردوون، هاوکاریی هه‌ولێر و به‌غدابن، بە تایبەتی ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر هەردوولادا هەیه”.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، تورکیا لایەنگری هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە و راگرتنی هەناردکردنی نەوتیش بە بەهای زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار زیانی دارایی بە حکومەتی عێراق گەیاندووە.
لە 25.3.2023 هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه وه‌ستێندراوه، هاوكات ئێستا كێشه‌ی نه‌ناردنی موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غدا ئاسته‌نگ و كێشه‌ی تێكه‌وتووه.
فه‌رمانبه‌رانی كوردستان هێشتا موچه‌ی مانگی 7یان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا مانگی 8 خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت.