بەنداوی خەنەس لە پاریزگای دهۆک.وێنە:+964
هاوینەهەواره‌كه‌ی پاشا سەنحاریب نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
هەژین فەتاح – دهۆك
شوێنه‌وارى دهۆك له رێگه‌ى ئیمزاكردنى گرێبه‌ستێكه‌وه شوێنه‌وارى خنس نۆژه‌نده‌كاته‌وه كه پێشتر ئه‌و شوێنه، هاوینه‌هه‌واره تایبه‌ته‌كه‌ى پاشا سه‌نحاریب بووه.
سەنحاریب، پاشایەکی ئیمپراتۆری نوێی ئاشوورییەکان بوو، لە ساڵى 745ـى پێش زایین دایکبووه، 64 ساڵ ژیاوه، پایتەختی ئیمپراپۆڕییه‌ته‌كه‌ى لە نەینەوا بووه.
شوێنەواری خنس دەکەوێتە ناوچەیەکی گەشتیاری لەناو شوێنێکی نیمچە دۆڵدا هەڵکەوتووە، ئاوێکی سازگار بە بەردەمیدا ده‌ڕوات و به دووری 13 کیلۆمه‌تر له باکوری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی شێخانه لە پارێزگای دهۆک.
تیمه‌كه‌ى زانكۆ ئیتاَڵییه‌كه به سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دانیێل موراندی یه وبه هه‌ماهه‌نگی و سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی شوێنه‌وار و کەلەپور لە پارێزگای دهۆک كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دکتور بێکەس بریفکانی، بەرێوەبەری گشتى شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری دهوک بە 964ی وت، چوار گرێبەستی هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی شوێنه‌واریان لەگەڵ زانکۆ بیانییه‌كان لە سنوری پارێزگای دهۆک ئیمزاکراوه بۆ پەرەپێدانی کەرتی شوێنه‌وار.
وتیشی “یەکێک لەو گرێبه‌ستانه نۆژەنکردنەوەی شوێنه‌واری خنسه كه زانكۆیه‌كی ئیتاَڵى واژۆى كردووه”.
گرێبه‌سته‌كه‌ى شوێنه‌وارى دهۆك، لەگەڵ زانکۆی ئۆدینەی ئیتالی یه، هەڵدەستن بە نۆژەنکردنەوەی ئه‌و شوێنه‌واره و روپێویشی بۆ ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه‌ك فه‌رهاد حه‌سه‌ن