رۆبۆتی cyberdog2 کە لەلایەن کۆمپانیای شاومی نمایشکرا. وێنە:کۆمپانیای شاومی.
سەگێکی رۆبۆتی 19 هەستەوەری هەیە
ژووری هەواڵ
کۆمپانیای شاومی چینی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی cyberdog2 سەگی رۆبۆتی نمایشکرد، کە خاوەنی 19 هەستەوەری جیاوازە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، رۆبۆتەکەیان لە پێشەنگی داهێنانە تەکنۆلۆژیەکانە و سەردەمێکی نوێیە لە رۆبۆتەکانی زیرەکی دەستکرد، هاوکات ئەوەش هاتووە، بیرۆکەی رۆبۆتەکە لەلایەن ئەندازیارێکی کۆمپانیاکەیان بووە لەساڵی 2021 پێشکەشی کردووە.
رۆبۆتی cyberdog2 سیستمی هەستکردن و بڕیاردانی هەیە، هەستەوەرییەکانی بریتین لە توانای بینین و بەرکەوتن و بیستن، لەگەڵ هەندێک تایبەتمەندی دیکە لەوانە، کامێراى RGB کامێراى کارلێککار AI4 هەستەوەرى TOF و هەستەوەرى LIDAR، کامیراى قوڵى، هەستەوەرى سۆنەر، عەدەسەى چاوى ماسى و هەستەوەرى هێز.