بەشداربووی فێستیڤاڵ بوو
سێ خولەک لەژێر ئاو مایەوە تیمەکانی فریاگوزاری بەپەلە رزگاریان کرد
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
لە شیلادزێ زیاتر لە 100 کەس لە رووباری رووی شین بەشداریان کرد لە فێستیڤاڵێک بۆ مەلەوانی، بەشداربوویەک هێندەی نەمابوو بخنکێت.
ئەمڕۆ دووشەممە فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە، ئەوانەی بەشدارییان کردووە دابەشی سەر پێنج چالاکی بوون، ئەوانیش “بەلەم سواری تاکە کەسی، مەلەکردن، خۆ نقومکردن، خۆ فڕێدان و نمایشکردنی مەلەکردن”.
لە پێشبڕکێی خۆ نقومکردن و مانەوە لەژێر ئاو، بەشداربوویەک زیاتر لە سێ خولەک لەژێر ئاو مایەوە، هێندەی نەمابوو بخنکێت، بەڵام زوو تیمەکانی بەرگری شارستانی رزگاریان کرد.
بێوار چەمتی سەرپەرشتی فێستڤاڵی مەلەوانی بە 964ی وت، “دوو ساڵە فێستیڤاڵ لە رووباری رووی شین دەکرێت، ئەوانەی بەشدارن گەنج و منداڵ و تەمەنی جیاوازن، ئەمساڵ 15 بەشداربوو خەڵات کران”.
رووباری رووی شین دەکەوێتە ناحیەی شێلادزێ لە قەزای ئامێدی، وا بڕیارە کۆرنیشێک لەسەر رووبارەکە دروستبکرێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی