سەوزایی شەقامەکانی سلێمانی. وێنە:964
سلێمانی مەترسی لەسەر نەما
+964
دیلان محەمەد جەزا
سلێمانی له گه‌رمای ئه‌م هاوینه خه‌ریكه رزگاری ده‌بێت و سه‌وزاییه‌كانیشی زیانی كه‌می به‌ركه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانیش پلانێکی دیکەی بۆ دار و سەوزاییەکانی سلێمانی هه‌یه.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964 وت، بۆ وەرزی گەرما پلانێکی باشیان هه‌بوو، کەمترین زیان بەر سەوزاییەکانی شاری سلێمانی کەوت لە چاو ئەو گەرما زۆرەی ئەمساڵدا.
وتیشی، لە سەرەتای مانگی نۆدا پلانیان هەیە بۆ سەوزکردنی شۆستە و بلوارەکانی ناوشار و چاکسازی لە هەندێک شوێندا، له‌گه‌ڵ کەمکردنەوەی ئاودان بۆ پارک و بلوارەکان، چونكه پێیان وایه لەمەودوا پێویستی بەو رێژە ئاوە زۆرە نییە .
“پڕۆژەیەکمان هەیە لە بری سەوزکردن، چەند شوێنێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و چەند شوێنێکی ناو شار دیاریکراوە، بە وەبەرهێنەران بە ئەنجامی دەگەیەنین”، بەهرۆز سالار واده‌ڵێت.
964 ده‌زانێت، ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی لە شوێنێکدا پڕۆژەیان بە ئەنجام گەیاندووە، رێژەی 25% یان بۆ دیاریکراوە خزمه‌تگوزاری سەوزكردن ئەنجامبده‌ن، خزمەتکردنیشی هەر لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.
ئەمڕۆ نزیکەی 90 نەمام لەسەر شەقامی کوردسات دەڕوێندرێت، لە ئێستاوە وەرزی نەمامڕواندن دەستیپێکردووە و بەردەوامیش دەبێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا