بڕی ٣٠٠ تۆن پێداویستی پزیشکی درایە وەزارەتی تەندروستی

964+

هاوبەش ئەبوبەکر – سلێمانی

رێکخراوی UNICEF بڕی ٣٠٠ تۆن پێداویستی پزیشکی بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان دابین کرد.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە پەیجی خۆیان لە فەیسبووک رایگەیاند، ئەمڕۆ رێکخراوی UNICEF لە مەراسیمێکدا لە هەولێر بایی نزیکەی دوو ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار پێداویستی پزیشکی پێشکەش کردن.

هاوکارییەکانی رێکخراوەکە پێکهاتبوو لە پێداویستیی پزیشکی PPE تایبەت بە خۆپارێزی لە نەخۆشیە گواستراوەکان، وەزارەتی تەندروستی وای وت.

ئامێری پاراستنی کەسی یاخود PPE، ئەو ئامێرەیە کە لەبەر دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن بەو مەترسیانەی کە دەبنە هۆی برینداربوون و گواستنەوەی نەخۆشی.

ئامێری پاراستنی کەسی بەزۆری ئەو پێداویستییە پزیشکیانە دەگرێتەوە کە پێکهاتوون لە دەستکێش، چاویلکە، پێڵاوی سەلامەتی، کڵاو، ئامێری هەناسەدان و عەزی.

پێشتریش لە مانگی نۆی ئەمساڵ رێکخراوی یونسیف بڕی ١٠٠ هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون راستەوخۆ رادەستی وەزارەتی تەندروستی کرد.