“زێره‌ڤان و كۆتره‌كانی پاركی نه‌ورۆز” یه‌كتر به‌خێو ده‌كه‌ن
964+
كاوه عومه‌ر – دهۆك
له دهۆك كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له سه‌نته‌ری شاره‌كه و له پاركی نه‌ورۆز، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆتر به‌خێو ده‌كات و پاركه‌كه‌ی جوانتر كردووه.
زێره‌ڤان حوسێن، ئه‌و كه‌سه‌یه له پاركی نه‌ورۆز له شاری دهۆك زیاتر له هه‌زار كۆتر به‌خێو ده‌كات، ئه‌و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته و خێزانداریشه.
كۆتره‌كان دانه‌وێڵه و خواردنیان له‌سه‌ر زێره‌ڤانه، به‌ڵام ئه‌وانیش بێ وه‌فا نین بۆ خاوه‌نه‌كه‌یان، به‌ڵكو بژێوی ژیانی زێره‌ڤان دابین ده‌كه‌ن و پاركه‌كه‌یان جوانتر كردووه و سه‌رنجی گه‌شتیار و خه‌ڵك راده‌كێشن.
له پاركه‌كه‌دا خه‌ڵكی قاپێك دانه‌وێڵه بۆ كۆتره‌كان ده‌كڕن و نایه‌ڵن برسی بن، ئه‌وانیش لێیان نزیك ده‌بنه‌وه و خۆشی ده‌خه‌نه دڵی خه‌ڵك و گه‌شتیاران.