رەنگاڵە ئهو باڵندەیهى ئاوازی رەسەنی خۆی لەبیرکردووه
964+
زینوێ حەسەن
ئەو جۆرە باڵندەیە لە کوردستان بە “رەنگاڵە” ناسراوەوە و کەم دەبیندرێن و دەبیسترێن.
باڵندەی ھەنگوینخۆر honeyeater bird، کە رەچەڵەکیان بۆ ئوستڕاڵیا دەگەڕێتەوە، هێدی هێدی لەناودەچن .
ئەم جۆرەی کە لە وێنەکەدا دیارە جگە لەوەی کە بەرەو لەناوچون دەچن، تووشی حاڵەتێکی سەیر بوونەتەوە، ئەویش ئەوەیە شێوازی (رەسەنی خوێندن)ی خۆیان بیرچووەتەوە، ئێستا ئەوان بە ئاوازێک دەخوێنن، کە چەند ساڵێك لەمەوبەر بەوجۆرە نەبووە.
توێژەرانی بواری زوومیوزیکۆلۆجی و ئیسنۆمیوزیکۆلۆجی بە دوای ھۆکاری لەناوچوونیاندا دەگەڕێن.
بەھۆی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان ژمارەیان لە 300 دانە تێپەڕ ناکات، 90% بە ھۆکارە ژینگەییەکان لە ناوچوون.
لە کاتی توێژینەوەکانیان ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە، کە جگە لە لەناوچوونیان، ئەوان تەنانەت ئەو ئاوازەشیان بیرچووەتەوە، کە پێیان دەخوێند و لە رابردوو پێی دەناسرانەوە، ئەوان ئێستا بە جۆرێک دەخوێنن کە لە ئاوازی رەسەنەکانی پێش خۆیان ناچن.
ئەوەشیان بۆ دەرکەوتوە کە کاتێ بەچکەکانیان گەورە دەبن و ھێلانەکانیان جێدێڵن، بەھۆی دەستنەکەوتنی نێرینەی جۆری (ھەنگوینخۆرە)، ئیدی بە ناچاری لەگەڵ نێرینەی جۆری دیکەی باڵندە جووت دەبن، لەم کاتەدا گوێڕادێری ئاوازی ئەو نێرینەیە دەبن و ئەزبەری دەکەن و دەیڵێنەوە، بەم ھۆیەوە ئاوازە رەسەنەکانی خۆیان بیردەچێتەوە.
ئەو زانیاریانە بە پێی سەرچاوەی توێژینەوەکانی زانکۆی ئەکادیمی ئوسترالیای تایبەت بە باڵندەو ئاژەڵانن، کە لە سەرچاوە زانستییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.
“ئێستا مێینەکانی ئەم جۆرە باڵندەیە بە ئاوازی نێرینەی باڵندەی دیكە دەخوێنن، چونكە ئەوەیان لە هزردا تۆمار بووە.
جگە لە بواری ئێسنۆمیوزیکۆلۆجی، لە زۆر زانکۆدا توێژینەوەی زوومیوزیکۆلۆجی (توێژینەوە لەسەر ئاواز و دەنگی ئاژەڵان) ھەیە، گرنگی بەم جۆرە باسانە دەدات.