ئێمباپێ و دۆناڕووما. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“ئێمباپێ له پاریس ده‌مێنێته‌وه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، دڵنیایی ده‌دات كیلیان ئێمباپێ ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌ر له یانه‌كه‌یاندا ده‌مێنێته‌وه.
شه‌وی رابردوو له خولی فه‌ڕه‌نسا پاریس سانجێرمان به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی لانسی برده‌وه و ئێمباپێ دوو گۆڵی كرد و گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌سێنیسۆ تۆماری كرد.
بڕیار بوو دوای یارییه‌كه كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری پاریس، له باره‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه، بڕیاری كۆتایی بدات، به‌ڵام هیچی رانه‌گه‌یاند.
كه‌ناڵ پله‌سی فه‌ڕه‌نسی پرسیاری له جیانولیجی دۆناڕوومای گۆڵپارێزی پاریس كرد و ئه‌ویش به پێكه‌نینه‌وه وتی، “به‌ڵێ به‌ڵێ به دڵنیایه‌وه ئێمباپێ ده‌مێنێته‌وه”.
گرێبه‌ستی ئێمباپێ له هاوینی 2024 كۆتایی دێت و تا ئێستا گرێبه‌ستی نوێی له‌گه‌ڵ پاریس نه‌كردووه، چاودێران پێیان وایه له رۆژه‌كانی كۆتایی مێركانۆی ئه‌م هاوینه‌دا ئێمباپێ ده‌چێته ریال مه‌درید.