زەوڕا لە هەولێری بردەوە

+964

كوردستان ئەحمەد – هەولێر 

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا سێ خاڵی له‌ده‌ست دا و به‌ یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا.

ئێواره‌ی پێنجشەممە ٢٥ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ لە خولی نایابی عێراقدا یانەی هەولێر و یانەی زەوڕا رووبەرووی یەكتر بوونەوە و یانەی زەوڕا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی هەولێری بردەوە.

یارییەكە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر ئەنجامدرا و گۆڵەكەش لە خولەكی ٨٧ و لە كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن یاریزان موراد سه‌باح تۆمار كرا.

ئەنجامەش یانەی زەوڕا له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ ٢٢ خاڵ، یانه‌ی هه‌ولێریش به‌ ١٢ خاڵ له‌ پله‌ی سێزده‌یه‌مه‌.

هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌ی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ ١-٢ گۆڵ به‌ یانه‌ی نه‌فتی میسان دۆڕا، هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و حدوود به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون.