کوژرانی پریگۆژین یەکلابووەوە

964+
ژووری هەواڵ

چەناڵی Grey Zone لە تەلەگرام کە نزیکە لە گروپی ڤاگنەر دەڵێت، “پریگۆژین کوژراوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەیەک لە هەرێمی تڤێر لە رووسیا کەوتە خوارەوە و 10 کەسی تیابووە کە هەموویان گیانیان لەدەستداوە، سەرەتا ئاژانسی فڕۆکەوانی ئەو وڵاتە وتی، یاڤگنی پریگۆژین سەرۆکی ڤاگنەر ناوی لە لیستی سەرنشینانی فڕۆکەکەدا هەبووە.

چەناڵی Grey Zone لە تەلەگرام کە نزیکە لە گروپی ڤاگنەر لە سەرەتادا نووسیبوی، دانیشتووانی ناوچەکە بەرلەوەی فڕۆکەکە بکەوێتە خوارەوە گوێیان لە دوو دەنگ بووە، گومانی ئەوەی بڵاوکردەوە فڕۆکەکە کرابێتە ئامانج.

کەمێک لەمەوبەر، چەناڵەکە پۆستێکی تری کردووە و نووسیویەتی، “پریگۆژین لەلایەن خیانەتکارانی رووسیاوە کوژراوە”.

لێرەوە ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی پریگۆژین ببینە

ئەپڵیکەیشنی FlightRadar24 کە شوێنپێی فڕۆکەکان هەڵدەگرێت نیشانی نادات ئەو فڕۆکەیە لەکوێوە هەستاوە و بەرەو کوێ چووە، بەڵام دەنگۆکان دەڵێن گەشتەکەی لە مۆسکۆوە بەرەو سانپترسبۆرگ بووە.

ڤاگنەر گروپێکی کەرتی تایبەتی سەربازی رووسیا بوو، زیاتر لە ساڵێک هاوشانی سوپای ئەو وڵاتە شەڕیان لەگەڵ ئۆکراینا کرد.

گروپەکە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە دژی ڤلادمێر پوتین هەڵگەڕانەوە و بەرەو مۆسکۆ رۆشتن، بەڵام دواتر کتوپڕ وەستان و کشانەوە.

لەو دوو مانگەی رابردوودا قسە و باسەکان جیاواز بوون لەسەر پریگۆژین، سەرەتا وادەزانرا لە بیلاروسیا دەژی، بەڵام دواتر دەرکەوت هاتوچۆی سانپترسبۆرگ دەکات لە رووسیا کە زێدی خۆیەتی.

بۆ ئەوەی بزانیت پریگۆژین و ڤاگنەر کێن، تەماشای خوارەوە بکە: