ماوەی دوو رۆژە چیای زێباریا دەسوتێت
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە قەدپاڵی چیای زێباریا لە ناحیەی شیلادزێ کەوتووەتەوە زیاتر لە 100 دۆنم سووتاوە و هێشتا هیچ تیمێکی ئاگر کوژێنەوە لەوێ نین.
چیای زێباریا لە دەڤەری زێباری دهۆکە و کەوتووەتە نێوان گوندی خاستوو و خاستووی ژێری.
شەعبان زێباری، خەڵکی گوندی خاستووە بە 964ی وت، “ئاگرەکە کاتێک دروستبووە کە خەڵکانێک بۆ کۆکردنەوەی دار بۆ وەرزی زستان چوونەتە چیاکە، لەوێ پووش و پەڵاشیان گڕ تێبەرداوە و تەشەنەی کردووە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە”.
ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، “تا ئێستا هیچ تیمێکی ئاگرکوژێنەوەی بەرگری شارستانی و هێزی ژینگەپارێزی پێشمەرگە نەهاتوون، خەڵکی گوندەکە لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنین”.
بەگوێرەی قسەی هاوڵاتیان ئەو گوندە بێت، ئەگەر زوو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، زیاتر تەشەنە دەکات و زەرەرێکی زۆری دەبێت.
گوندەکانی دەڤەری زێباری دەکەونە ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی.