21%ـی دانیشتوانی عێراق هەژارن
964+
پێشەوا محەمەد
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتووەتە 21%.
بە وتەی راوێژکارەکە، ئەوانەشی موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی.
سەنا موسەوی، راوێژکاری چاودێری کۆمەڵایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، حکومەت بە گرنگییەوە لە چاودێری کۆمەڵایەتی دەڕوانێت و پێشنیارێکیش هەیە موچە بدرێتە سواڵکەرەکان.
“لەچاو ساڵی 2020 و 2021 رێژەی هەژاری 2% بەرزبووەتەوە”، سەنا موسەوی وای وتووە.