چەترە سپییەکە عەمۆ جیهاد دژی گەرما و تانە و تەشەرە
+964
هونەر فارس- کەلار
جیهاد مەولود، هاوڵاتییەکی دانیشوتوی قەزای کەلارە و بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر و گەرما، بۆ هەرکوێ دەڕوات چەترێکی سپی بەدەستەوەیە.
عەمۆ جیهاد گوێ بە تانە و تەشەری دەوروبەرەکەی نادات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە بەکارهێنانی چەتر بکات بە کولتوور، دەشڵێت خەڵکی زۆر چاویان لێکردوە و دوای ئەو چەتریان بەکار هێناوە.