بەهای دۆلار 50 دینار هەڵکشا
964+
فەرمان سادق
بانکی ناوەندی ئەمڕۆ چوارشەممە 193 ملیۆن و 716 هەزار و 083 دۆلاری خستەڕوو، لەم بڕەشدا تەنیا 37 ملیۆن و 120 هەزار دۆلار بۆ ناوخۆ بووە و 156 ملیۆن و 596 هەزار و 83 دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە 964ـی وت، ئێستا لە بازاڕ بەهای 100 دۆلار بە 153 هەزار و 150 دینارە، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەر نەهاتووە، جگە لەوەی بەراورد بە دوێنێ 50 دینار هەڵکشاوە.