“نە پێشانگایان بۆ دەکرێتەوە و نە کەس تابلۆكانیان ده‌كڕێت”

+964
‎هێژا خەسرەو ـ هەولێر

‎لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان و بە سەرپەرشتی مامۆستای تایبەت، چه‌ند به‌شێكی هونه‌ری كراونه‌ته‌وه‌ و به‌رهه‌می جۆراوجۆری هونه‌رییان هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌ پێشانگایان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و نه‌ كه‌سیش تابلۆكانیان ده‌كرێت.

‎سارا تەڵایی کە مامۆستا و سەرپەرشتیاری فێرگەکەیە بە 964ی وت: خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانم و ماوەی حەوت ساڵە لە باشووری کوردستانم و بە بەردەوامی لە کردنەوەی خولەکاندا دانەبڕاوم، بەڵام بە داخەوە نە کەس پاڵپشتمانە و نە کەس هاوکاریمان دەکات.

‎سارا دەڵێت: ئێمە لێرە بەشەکانی هونەری شێوەکاری، بەرد و گەوهەرەکان، گرافیک، کاری دەستی و مایسترۆ و ستۆدیۆمان هەیە، لەگەڵ سیرامیک، هەروەها دوو گەلەریمان هەیە بۆ نمایشی بەرهەمی هونەری و هونەرمەندەکان، لەگەڵ ئەوەشدا خولی فێربوونی زمانمان هەیە، بەڵام بەشی هونەریمان بە جیایە.

‎سارا گلەیی هەیە و زیاتر دەڵێت، نە پێشانگامان بۆ دەکرێتەوە نە کەس تابلۆ هونەرییەکانمان لێدەکڕێت، بەرهەمەکانمان جوان و شایستەن، بەڵام گرنگی بە کارەکانمان و هونەرەکەمان نادرێت و ئاوڕمان لێنەدراوەتەوە.

‎تەنیا لەم هاوینەدا زیاتر لە 250 فێرخواز بەشدارن و کاتەکانی بەشداریکردنیان جیاوازە بەهۆی زۆری فێرخوازان کە بەشی زۆریان منداڵن و دەیانەوێت لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری هونەر بن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا