پاڵەوانی ئاگر کوژێنەوەکەی سلێمانی دەناسن؟
964+
ژووری هەواڵ
لە رکابەریکردنی لەگەڵ ئاگر بۆ پاڵەوانی عێراق، ئەو گەنجەی تاوێک لەگەڵ ئاگر و تاوێکیش لە هۆڵی لەشجوانییە.
چیرۆکی رێبین هەمەوەندی تەمەن 39 ساڵ، دوای ئەوەی لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی عێراق بۆ ئاستی 80 کیلۆگرامی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لەگەڵیشدا ئەوە بڵاوبووەوە کە کارمەندی ئاگرکوژێنەوەکەی سلێمانییە.
رێبین، ماوەی 20 ساڵە یاری ئاسن دەکات و هەوڵەکانیشی بێ ئەنجام نەبووە و دواجار لە ئاستی عێراق پلەی دووەمی بەدەستهێنا.