چوار بە یەک
قارەمانییەتی کۆماری عێراق: هەولێر لە دهۆکی بردەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە گەڕی یەکەمی قارەمانییەتی کۆماری عێراق بۆ پارێزگاکان، هەڵبژاردەی پارێزگای دهۆک لەیاریگای دهۆک میوانداری هەڵبژادەی پارێزگای هەولێری کرد.
لە گێمی یەکەمی یارییەکە، پارێزگای دهۆک کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کردبوو، تا لە خولەکی 31 لەڕێگەی یاریزان ئەحمەد سەبری گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد.
یاریزانانی هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر فشاری زۆریان دروستکرد بۆ ئەوەی گۆڵی یەکسان بوون تۆماربکەن، تا لە خولەکی زیادکراو، یاریزان ژیار گۆڤەند گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد.
لە خولەکی 58ی گێمی دووەم سزایەک لەسەر گۆڵی دهۆک گیرا و یاریزانی هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر کۆسرەت بایز گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یارییەکەی تۆمارکرد.
هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر بەو ئەنجامە نەوەستان، لە خولەکی 79 یاریزان ئیبراهیم غازی و یاریزان کۆسرەت بایز لە خولەکی 83 گۆڵی سێیەم و چوارەمیان تۆمارکرد، بەمجۆرە ئەنجامی یارییەکە بە چوار گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەی پارێزگای دهۆک کۆتایی هات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی