دۆلار و پارەی ساختە لە بازاڕی زاخۆ پەیدا بووە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ماوەیەکە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە بازاڕی زاخۆ پەیدا بووە، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێت، جگە لە دۆلاری ساختە دراوی عێراقی ساختەش پەیدابووە.
ئەو بەڕێوەبەرەی کۆمانیای ئاڵوگۆڕی دراو، ئەوەشی وت، پارە و دۆلاری ساختە بە رێژەیەکی زۆر بڵاوبوەتەوە، هەر پارەیەکی ساختە بیبینین، دەزگا ئەمنییەکانی لێ ئاگادار دەکەینەوە.