بەشێک لە خەڵکی خەلیفان و دەوروبەری دەنگێکی گەورەیان بیستووە
964+
ئاكام غه‌فور – خه‌لیفان
كه‌مێك پێش ئێستا بەشێک له خەڵکی ناحیه‌ى خه‌لیفان و سرێشمە و دەوروبەری ده‌نگێكى گه‌وره‌یان بیستووە و هه‌ستیان به له‌رزینێكیش كردووە.
به‌پێى به‌دواداچووه‌كانى 964، خه‌ڵكى ناو خه‌لیفان له زۆربه‌ى شوێنى ئه‌و ناحیه‌یه هه‌ستیان پێكردووه.
له په‌یوه‌ندییه‌كدا مه‌غدید ئەحمەد به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خه‌لیفان بە 964ـی وت، هیچ زانیارییەکی لەبارەی لەرزین و دەنگەکە نییە و رەتیشیکردووەتەوە کە هەستی پێکردبێت.
964 په‌یوه‌ندی به یه‌كێك له كارمه‌ندانى پڕۆژه‌ى چاككردنى رێگاى دووسایدى سپیلك خه‌لیفان كرد، کە كۆمپانیاى كاڤین گروپ كارى تێدا ده‌كات، له ئه‌گه‌رى بوونى ته‌قینه‌وه بۆ پڕۆژه‌ى دروستكردنى رێگاكه، به‌ڵام رەتیکردەوە هیچ ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان کردبێت و دەنگی گەیشتبێتە خەڵکی.