دیمەنێک لە قەزای خەلیفان. وێنە: 964
حكومه‌ت بڕیاری دا: خه‌لیفان ده‌كرێت به قه‌زا
+964
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ناحیه‌ی خه‌لیفان بكرێت به قه‌زا و گوندی سرێشمه‌ش بكرێت به ناحیه.
سۆران شێرزاد، سەرۆکی شارەوانی سرێشمە بۆ 964 وتی، “ئەو ناوچەیە فراوان بووە و بەپێی هەموو پێوەرێک بڕیاریکی لەم شێوەیە پێویست بوو، بەتایبەت ئێستا گوندی سرێشمە بووەتە هەزار ماڵ، ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە لە شەش هەزار کەس، ئیدی هەموو سیفاتێکی ئەوەی تێدایە ببێتە ناحیە”.
سەرۆکی شارەوانی سرێشمە ئەوەشی وت، “لە رابردوو سێ جار ئەو گوندە لەلایەن رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق سوتێنراوە”.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەت بڕیارەکەی پەسەندکردووە، لەکاتێکدا دوو هەفتە لەمەوبەر بڕیاری کارگێڕی لێدرابوو.