لە پاڵەوانیەتی عەرەب هەڵبژاردەی عێراق لە ئەردەنی بردەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی وڵاتانی عەرەب، هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوت بەسەر ئەردەندا.

بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی جێهان و لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی زانکۆی سلێمانی، پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی وڵاتانی عەرەب بە بەشداری هەڵبژاردەکانی میسر، جەزائیر، تونس،   قەتەر، سعودیە، بەحرەین، لوبنان، ئەردەن و عێراق درێژەی هەیە.

شاخەوان جەمال راهێنەری هەڵبژاردەی کچانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، تا ئێستا پڵەوانیەتییەکە لە ئاستێکی بەرزدایە و رکابەرییەکی بەهێز هەیە لە نێوان یاریزانانی بەشداربوودا.

وتیشی، پاڵەوانە کوردەکانی ریزی هەڵبژاردەی عێراق ئاستی بەرز پێشکەش دەکەن و بونەتە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان.

لەم پاڵەوانیەتییەدا هەڵبژاردە بەشداربووەکان بەسەر پێنج ئاستی تەمەندا دابەش بوون، لە رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتییەکە بۆ ئاستی پێشکەوتووانی کوڕان.

عێراق – ئەردەن 3 – 1
بەحرەین – قەتەر 3 – 1

لە ئاستی هەڵبژاردەکانی لاوانی کوڕان.
عێراق – سعودیە 1 – 3
بەحرەین – ئەردەن 3 – 0
بەحرەین – سعودیە 3 – 1
جەزائیر – ئەردەن 3 – 0

لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوانی کوڕان.

عێراق – قەتەر 0 – 3
تونس – ئەردەن 3 – 0
عێراق – تونس 1 – 3
قەتەر – ئەردەن 3 – 0
لەسەر ئاستی بێچووەشێرانی کوڕان کۆمەڵەی یەکەم
قەتەر – ئەردەن 3 – 0
جەزائیر – لوبنان 3 – 1
قەتەر – جەزائیر 1 – 3
لوبنان – ئەردەن 3 – 1

لەسەر ئاستی بێچووەشێرانی کوڕان کۆمەڵەی دووەم
عێراق – میسر 1 – 3
سعودیە – بەحرەین 3 – 1
میسر – سعودیە 3 – 0
عێراق – بەحرەین 3 – 2

لەسەر ئاستی تیپی خونچەکان کۆمەڵەی یەکەم.
بەحرەین – قەتەر 3 – 0
قەتەر – لوبنان 3 – 2

لەسەر ئاستی تیپی خونچەکان کۆمەڵەی دووەم.
عێراق – ئەردەن 1 – 3
میسر – سعودیە 3 – 2
عێراق – میسر 0 – 3
سعودیە – ئەردەن 3 – 0

لەسەر ئاستی تیپی کچانی تازەپێگەیشتوان.
میسر – لوبنان 3 – 0
تونس – ئەردەن 3 – 0

پێداچوونەوە: توانا نەقی