100 ملیۆن دینار بۆ سه‌گه‌ به‌ڕه‌ڵاكانی چه‌مچه‌ماڵ خه‌رج ده‌كرێت

+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

بڕیاره‌ لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر زەوی، شه‌ڵتەرێکی مۆدێرن بۆ سەگە بەرەڵاكان بێته‌ دروستكردن، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رێگه‌ی ناوشوان لە نزیک چەمچەماڵ.

تا ئێستا لە سنووری چەمچەماڵ هیچ شه‌ڵتەرێک بۆ سەگە بەرەڵاكان بوونی نییە و رێژەیەکی زۆریان لە ناو کۆڵان و بازارەکانی چەمچەماڵ و ناحیەکانیدا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

هاوڵاتیان گلەیی لە زۆریی ژماره‌ی سەگە بەڕەڵاكان دەکەن و بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان.

ئارام نەجات، سەرۆکی شارەوانیی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، “دەرخستە و دیزاینی شه‌ڵتەره‌كه‌ تەواو کراوه‌، بەم نزیکانە دەست دەکرێت بە دروستکردنی لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر زەوی بە گوژمەی 100 ملیون دینار لە رێگەی ناوشوان، لەسەر زەوی شارەواینی چەمچەماڵ و بە شێوازێکی مۆدێرن دروست ده‌كرێت”.

وتیشی، “تێچووی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی گشتیی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت”.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا