وەزارەتی تەندروستی دەرمان لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان دەکڕێت
+964
شیراز عهبدوڵا
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، گرێبەستێکی تازەی بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان راگەیاند، 10 کۆمپانیای دەرمان کە ، %46 خۆماڵین، ئهمڕۆ مۆڵەتیان پێدرا بە کوالێتییەکی بەرز دەرمان دابین دەکەن .
دەرمانەکان لە 156 ئایتم پێکدێن، دەرمان بۆ (نەخۆشییە درێژخایەنەکان، ئەنتیبایۆتیک، سڕکردن، ئازار شکێنەکان) دابین دهكهن، كه بە پێی پێویستی نەخۆشخانەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانەوە داوا دەکرێت.
د. رۆشنا مەحمود، نوێنەری کۆمپانیای پایۆنهێر بە 964ـی وت، بە زیاتر لە 10 جۆری دەرمان لەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستیدا بەشدارن، گرێبەستەکانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، لەو ماوەیەدا بە نرخی گونجاو و کوالێتی بەرز دەرمان بە نەخۆشخانەکان دەدەن .
بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، بهم گرێبهستانه بەشێک لە گرفتی دەرمان چارەسەر دەبێت، كه پێیان وایه به گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا خۆماڵییەکانی دەرمان، وا دەکات دەرمان خێراتر بگاته نەخۆشخانەکان، لە رووی نرخیشەوە هەرزانتر بکەوێت.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا