شیلادزێ بێ مەلەوانگەیە

964+

هەژین فەتاح

تا ئێستا لە ناحیەی شیلادزێ هیچ مەلەوانگەیەک بوونی نییە تاوەکو هاوڵاتیان بتوانن رووی تێبکەن و ئەوکەسانەشی مەلەوانی نازانن خولیان بۆ بکرێتەوە.

لە رووباری ئاوی شین لە گەلی رێکان رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و گەنج و هاوڵاتیان سەردانی دەکەن و کاتەکانیان بە مەلەکردن لەو رووبارە بەسەردەبەن.

کاروان گەنجێکی وەرزشوانە و بە 964ی وت، کەسانی زیرەک و لێهاتوو زۆرن لە سنوورەکەدا کە شارەزایی باشیان لە مەلەوانیدا هەیە، حەزدەکەن بەشداری پێشبڕکێی مەلەوانی بکەن بەڵام جێگەیەک نییە.

سەربەست حسێن، سەرۆکی شارەوانی شیلادزێ بە 964ـی وت، لە پلانیاندا هەیە کە مەلەوانگەیەک بکەنەوە بەڵام کێشەی زەوییان هەیە بۆ مەلەوانگەکە، لە هەوڵدان ساڵی داهاتوو زەوی دابین بکەن و مەلەوانگەکە بکەنەوە.

وتیشی، ئەو رووبەرەی دەیانەوێت بیکەن بە مەلەوانگە 1400 مەتر چوارگۆشە زەوییە، رۆژانە لە توانایدا هەیە 400 کەس سەردانی بکات.

ناحیەی شیلا دزێ سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆکە.