کۆبوونەوەی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی بەرنگار بوونەوەی تای خوێنبەربوون. وێنە: وەزارەتی کشتوکاڵ
"گۆشتی بێ مۆر قەدەغەیە"
بڕیاری نوێ لە لیژنەی تای خوێنبەربوونەوە
964+
توانا نەقی
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لە هەرێم بۆ چوارەم جار کۆبووەوە و رێنماییەکانیان دەرکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەکە کۆبوونەیەکی تری ئەنجامدا و باس لە دەرئەنجامەکان و کارییەگەرییەکانی تای خوێنبەربوون کرا.
رزگار حەمەد، سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون رایگەیاند، توانراوە بە شێوەیەکی باش رێگری لە تەنەشەنەکردنی نەخۆشییەکە و کۆنترۆڵ بکرێت لەناو خەڵکدا.
وتیشی، هەڵمەتی رشاندن و کووتان ئەنجامدەدرێت، بەتایبەتی دوای دابینکردنی پێویستیەکانی تایبەت بە رشاندن و کوتانی ئاژەڵ.
بەردەوامدەبن لە رێگریکردن لە فرۆشتنی گۆشت لە دەرەوەی قەسابخانەکان بەبێ مۆری ڤێتێرنەری و سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، رزگار حەمەد وادەڵێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سۆران تۆمارکرا و بەوەش تەنیا لە ئیدارەی سۆران حەوت کەس توشبوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.