هەرکە کۆتایی هەفتە هات دەستدەکرێت بە خاوێنکردنەوە
964+
توانا نەقی
شارەوانی هەولێر هەموو کۆتایی هەفتەیەک دەستدەکات بە پاکردنەوەی زۆرێک لە شوێنەکان و ئەم هەفتەیە گومرک و هەردوو پیشەسازی باکور و باشور خاوێنکرانەوە.
شارەوانی هەولێر دەڵێت، کۆتایی هەفتەکان بە سوود وەرگرتن لە چۆڵی شەقامەکان ئەو خاوێنکردنەوەنە دەکەن و بە سەدان تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە و فڕێی دەدەن.
خاوێنکردنەوەکە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی هەولێرەوە ئەنجامدەدرێت.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر بە 964ـی وت، رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکەنەوە و دەیبەنە کانی قرژاڵە.
وتیشی، بە تایبەت بۆ گومرک و ناوچە پیشەسازییەکان رۆژانی هەینی دەواتوانن لەبەر ئەوەی دوکانەکانیان داخراون و شۆفڵ و گەڵابەکانیان بە ئاسانی دەتوانن کاری خۆیان بکەن
هەڵمەتەکە لەلایەن کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و چەندین شۆفڵ و گڵابە دەکرێت و پاشماوەیەکی زۆر کۆکرایەوە و گواستراوەتەوە بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە.
ئەم کارە بووەتە بەرنامەیەک و هەموو کۆتایی هەفتەیەک ئەنجام دەدرێت و شاروەانی دەڵێت، لە پێناو جوانترکردنی هەولێردایە.