كەركوك
لە ناو گۆڕستان تەقە لە خانەوادەیەک كرا و بریندار هەیە
964+
كاروان ساڵحی
لە گۆڕستانی پەنجا عەلی لە لایەن کەسانی نەناسراو تەقە لە خانەوادەیەک کراوە، كە خەریکی ناشتنی مردووەکەیان بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10.1.2025 لە گۆرستانی پەنجاعەلی لە شاری کەرکوک لە کاتی ناشتنی تەرمی ژنێکی بەتەمەن لەو گۆرستانە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێکراوە و دوو کەس بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە 964ـی وت، خێزانێکی عەرەب لە کاتی ناشتنی مردوویەکیان کە ژنێکی بە تەمەن بووە لە گۆرستانی پەنجا عەلی لە رۆژهەڵاتی کەرکوک، لە دەرەوەی گۆڕستانەكەوە تەقە كراوە و لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار بوون.
ئەحمەد عەدنان خزمی یەکێک لە بریندارەکان بە 964ـی وت، هەردوو بریندارەکە گەیاندرایە نەخۆشحانەی ئازادیی فێرکاری، یەکێکیان فیشەک بەر حەوزی کەوتووە و بەڵام ئێسکی نەشکاوە، سبەینێ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و گولـلەکە دەردەهێنرێت، ئەوەی دیکەش بەر دەستی کەوتووە.
ئەحمەد رەتیشی کردەوە دوژمندارییان لەگەڵ کەسدا هەبێت و بۆ ئەم رووداوەش پۆلیسی لەیلان دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا