لە دیمەشق

چەند كەسێک لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی گیانیان لەدەست دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەرگریی شارستانیی سوریا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشق، بە لای كەم سێ كەس گیانیان لەدەست دا و بە دەیانی دیكەی بریندار بوون، ئەمەش بەهۆی قەرەباڵغی و بەسەریەكدا كەوتنی نوێژخوێنان.

بەرگریی شارستانیی سوریا دەڵێت، لە رووداوەكەدا جگە لە گیانلەدەستدانی سێ كەس، پێنج منداڵیش تووشی شكان هاتوون و كەوتوونەتە بن دەستوپێی كەسانی دیكە، هەروەها چەند كەسێكی دیكە بەهۆی قەرەباڵغی و بەسەریەكدا كەوتن، لەهۆش چوون.

سەرچاوەكە دەڵێت، جگە لە نوێژی هەینی، چالاكییەكیش لە ناو مزگەوتی ئەمەوی رێكخراوە، ئەمەش بووەتە هۆی قەرەباڵغییەكی زۆر.

هاوكات ڤیدیۆی رووداوەكە لە سۆشیال میدیا هاتە بڵاوكردنەوە، كە حەشاماتێكی زۆری خەڵك لە ناو مزگەوتی ئەمەوین و بەسەریەكدا كەوتوون، هەندێكی دیكەش هەوڵ دەدەن یارمەتی بریندارەكان بدەن.

هێزەکانی جۆلانی ماڵەکەی مام جەلال لە دیمەشق دەپشکنن

هێزەکانی جۆلانی ماڵەکەی مام جەلال لە دیمەشق دەپشکنن