تیپی یانەی سلێمانی.وێنە:سۆشیال میدیا
تیروپشکی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق ئەنجامدرا
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیروپشکی وەرزی نوێی خولی تۆپی دەستی عێراق راکێشراو یانەی سلێمانی لە کۆمەڵەی سێیەم یاری دەکات.
شەوی رابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گشت یانە بەشداربووەکان، لە شاری بەغدا تیروپشکی وەرزی نوێی خولی تۆپی دەستی یانە پلە نایابەکانی عێراق راکێشرا، یانەی سلێمانی وەک تاکە نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵەی سێیەم یاری دەکات.
ئاوات ئەحمەد، سەرپەرشتیاری راهێنەری یانەی سلێمانی بە 964ـی وت، شێوازی بەڕێوەچوونی رکابەرییەکانی وەرزی نوێ جیاوازە لەگەڵ ساڵانی رابردوو بەوەی دەبێت یانە بەشداربووەکان، قۆناغی کۆمەڵەکان تێپەرێنن.
وتیشی. تیپی یانەی سلێمانی ئامادەکارییەکانی زۆرباشە و تا ئێستا هیچ گرێبەستێکیان لەگەڵ یاریزانانی عەرەب واژوونەکردووە، بەڵام پێدەچێت لە داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک و گۆڵپارێزێک ئەنجام بدەن.
لە وەرزی نوێدا کە بڕیارە یارییەکانی لە رۆژی 8. 9. 2023 دەستپێبکات، 27 یانە دابەشی سەر چوار کۆمەڵە کراون.
کۆمەڵەی یەکەم: شورتە، کوت، خلیج، تەعاون، نەفتی بەسرە، موعەلمین و فۆسفات.
کۆمەڵەی دووەم: جەیش، نەفتی میسان، فتوە، توز، نەسر، تەڵەبە و قاسم.
کۆمەڵەی سێیەم: حەشدی شەعبی، کەرخ، ناسریە، سلێمانی، زیقار، سەماوە و واست.
کۆمەڵەی چوارەم: دیالە، کەربەلا، کوفە، ئۆروک، سونییە و تشرین.
بەپێی میکانیزمی خولەکە و دوای بەڕێوەچوونی رکابەرییەکان، لە هەر کۆمەڵەیەک چوار یانە سەردەکەون بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی