لە رێگەی بڵاوکردنەوەی پۆستەرەوە داوای چەک تۆمارکردن دەکەن
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
لە سنوری دەڤەری راپەڕین ئەفسەر و کارمەندانی بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەی مەدەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، دەستیانکردووە بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسین و دابـەشکردنی پۆستەر و نامیلکەی تایبەت بە تۆمارکردنی چەکی ئاگرین و چەکە جەنگییەکان.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئامانج لەم هەڵمەتە پێدانی زانیاری و رێنماییە، تاوەکو لەو رێگەیەوە هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە، روو لە بنکەکانی تۆمارکردنی چەک بکەن و چەکەکانیان تۆمار بکەن، هەروەها هاوڵاتیان لەسزا یاساییەکان و هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت و تۆمار نەکراو بپارێزن.
وتیشی، هەڵمەتەکە تەواوی شار و شارۆچکەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە و بەردەوامن.
هەڵمەتەکەی پۆلیسی راپەڕین تاوەکو 21.7.2023 بەردەوام دەبێت، ئەگەر بێت و ماوەی تۆمار کردنی چەکی بێ مۆڵەت درێژنەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی