گەنجێک لە ناحیەی گردەسێن خنکا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک لەمەوبەر تەرمی گەنجێکی دانیشتووی گوندی پیرخولین لە ناحیەی گردەسێن لە رووبارێکی ئاو دەرهێنرا و گیانی لەدەستدا.

عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، لە رووباری گوندی باژێڕە سەر بە ناحیەی گردەسێن لە قەزای ئاکرێ تەرمی گەنجێکی 23 ساڵ دەرهێنرا کە لە رووبارەکەدا خنکاوە.

گەنجەکە ناوی هێمن زیرۆیە و دانیشتووی گوندی پیرخولینە لە ناحیەی گردەسین.

وتیشی، گەنجەکە بۆ خۆ فێنک کردنەوە سەرەدانی رووبارەکەی کردووە و لەگەل هاورێکانی مەلەوانی کردووە و خنکاوە و ئیستا تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا رێژەی خنکان 52 کەس بووە و کۆتا خنکان رووداوی ئەمڕۆی سنووری قەزای ئاکرێ بووە و بە نزیکەی دەبێتە مانگانە  “پێنج کەس “. هەروەها تاوەکو ئێستا لە سنووری قەزای ئاکرێ شەش کەس خنکاون و دوو کەسیش لە خنکان رزگار کراون