فیلمێكی كوردی ٥٩ خەڵاتی بەدەستهێناوە
+964
هەژین فەتاح – دهۆک
فیلمی “جیران” كه له ده‌رهێنانی مانۆ خه‌لیله، له فێستیڤاڵی نۆیه‌می سینه‌مای دهۆك سێ خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی خه‌ڵاته‌كانی گه‌یشته ٥٩.
فیلمی جیران، له پێشبڕكێی كۆتایی فێستیڤالی نۆیه‌می سینه‌مای دهۆك، كه دوێنێ كۆتایی هات، خه‌ڵاتی باشترین فیلم، باشترین سیناریۆی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشكه‌ش به ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه “سه‌رحه‌د خه‌لیل” كرا.
مان‌و خەلیل دەرهێنەرێ فیلمی جیران به 964+ی وت: خه‌ڵاته‌كان بۆ ئێمه گرنگن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه، بینه‌ران له‌گه‌ڵ فیلمه‌كه ئاوێته ده‌بن و تێكه‌ڵی هه‌ست و سۆزیان ده‌بێت، ئه‌مه بۆ ئێمه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته.
فیلمی “جیران” كه له ٢٠٢١ به‌رهه‌م هاتووه، پێشتر لە فێستیڤاڵه‌كانی فیلم له بەلجیکا، پۆڵەندا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، نەمسا، هۆڵەندا، رووسیا، ئەرجەنتین، هیندستان و کۆریای باشوور خه‌لاتی به‌ده‌ستهێناوه.
فێستیڤاڵی نۆیه‌می فیلمی سینه‌مایی دهۆك ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه كۆتایی هات، كه ٩٨ فیلمی تێدا نمایش كرا، ٥١ فیلمی بیانی و ٤٧ فیلمی کوردی بوون و هەشت رۆژ بەردەوام بوو.