“سەرۆکی هەنگاریا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات”
964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
ئەمڕۆ سەرۆكی هەنگاریا سەردانی عێراق دەكات، هەروەها بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە پارتی، سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات.
بەگوێرەی ئاژانسی دەیلی نیوزی هەنگاریا، لە سەردانەکەیدا، کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریاسەربازەکان و پڕۆژە مرۆییەكانی وڵاتەكەی بەسەردەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی چاوی بە بەرپرسانی عێراق دەكەوێت.
بەگوێرەی میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌رۆكی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.
ئەگەر بێتە هەرێمی کوردستان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌نگاریا، به دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان داده‌نرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
كاتالین نۆڤاك، له ١٠ی ئازاری ٢٠٢٢، وه‌ك یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌و وڵاته، به سه‌رۆكی هه‌نگاریا هه‌ڵبژێردرا.