منداڵان شانۆ دەكەن و پەروەردەش خەڵاتیان دەكات
964+
كوردستان ئەحمەد
فێستیڤاڵی شانۆی قوتابخانەكانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستی هەموو پەروەردەكان شەش قوتابخانە بەشداری تێدادەكەن.
مەریوان كەریم، دەرهێنەری یەكێك لە شانۆكانی فێستیڤاڵی قوتابخانە بنەڕەتیەكان بە 964ی وت، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بەشداریمانكردووە و یەكێك دەبێت لە فێستیڤاڵە گرنگەكان بۆ شانۆ و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیش خەڵاتی تیپە شانۆییەكان دەكات.
رۆژی 17.7.2023 فێستیڤاڵەكە كاتژمێر پێنجی ئێوارە دەستپێدەكات و دوو رۆژ بەردەوامدەبێت، ئەو شەش قوتابخانەیەی كە بەشدارییان كردووە لەسەرجەم پەروەردەكانی سەر پارێزگای سلێمانین.
شانۆگەریەكان، پەروەردەیی و هونەرین، باس لە پەروەردە و فێركردن و رێزگرتن لە مامۆستا و خزمەتكردنی قوتابخانە دەكەن.