لە بارسێلۆنا باسی جینۆسایدی کورد دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
پرسی جینۆسایدی کورد لە کۆنگرەیەکی تایبەت بەو بوارە لە زانکۆی بارسێلۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا باس دەکرێت.
شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان چوونەتە کۆنگرەکەوە و توێژینەوە لەسەر جینۆسایدی کورد پێشکەش دەکەن.
ئەوە شانزەمین کۆنگرەی رێکخراوی IAGSـیە، کە بریتییە لە یەکێتیی زانایانی نێودەوڵەتی جینۆساید و رۆژی دووشەممە 10.7.2023 دەستی پێکردووە و بڕیارە تا 14.7.2023 بەردەوام بێت.
عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو کۆنگرەیە دەرفەتێکی گرنگە بۆ وەرگرتنی توێژینەوەکان و بەرهەمەکان لەسەر جینۆسایدی کورد بچنە بەرنامەی کاری یەکێتییەکەوە.
وتیشی، “هەوڵی دروستکردنی پشتگیری دەدرێت بۆ کەیسی جینۆسایدی کورد و ناساندنی بە توێژەرانی جیهانی لەو بووارەدا کە بەشداری کۆنگرەکەن”.