ساغکردنەوە
له 14 بنكەی تەندروستی چۆمان چوار بنكه‌یان پزیشكیان هەیە
964+
ئاسۆ وەرتی ــ چۆمان
به‌پێی سۆراغێكی 964 له سنوورى قه‌زاى چۆماندا له كۆی 14 بنكه‌ى ته‌ندروستى، چوار بنكه‌یان پزیشكى لێیه، ته‌ندروستى چۆمانیش ده‌ڵێت، به‌پێی سیسته‌مى ته‌ندروستى پزیشك له بنكه‌كان نیه.
وا بڵاوكرایه‌وه كه له 10 بنكه‌ى ته‌ندروستى چۆمان هیچ پزیشكێكی لێ نیه، ته‌ندروستى قه‌زاى چۆمانیش له‌رێگه‌ى 964 ه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات.
دکتور ئه‌حمه‌د حەسەن بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە964ـی راگه‌یاند “لە راگەیاندنەکان وا بڵاوکراوەتەوە بنکەکانی تەندروستی چۆمان بێ پزیشکن، بەڵام سیستەمی تەندروسی وا رێکخراوە پزیشک لەبنکەی تەندروستی نیە، تەنها یاریدەری پزیشک و برینپێچەکان لە بنکەکان دەوام دەکەن کە پێیاندەگوترێ بنکەی لاوەکی”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نەخۆشە سوکەکان وەک پەتاکان لەم بنکانە چارەسەر وەردەگرن، لە حاڵەتی پێویستیش رەوانەی نەخۆشخانەکان و فریاکەوتنەکانی ناحیە و قەزاکان دەکرێن .
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چۆمان، له سنوورى قه‌زاكه‌یاندا 14 بنكەی تەندروستی هەن، چوار لەو بنكانە پزیشكى پابەندیان هەیە و لەم چوار بنكانە دوو پزیشك 24 كاتژمێر دەوام دەكەن و دووى دیكەشیان تەنها دەوامی بەیانیان دەكەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن