گوندەكانی تەڕەمار داوای نۆژەنكردنەوەی رێگاكەیان دەكەن
964+
كوردستان ئەحمەد
هەرسێ گوندی تەڕەماری سەرو خوار و ناوەراست، رێگایەكی دوو كیلۆمەتری دەیانگەیێنێتە سەر رێگەی سەرەكی دوكان بۆ سلێمانی، داوای نۆژەنكردنەوەی دەكەن.
رێگاكەیان یەك ئاراستەیە، پڕبووە لە تاسە و رەگلە و لە هەندێك شوێنیش پێویستە بە تەواوەتی هەڵبوەشێنرێتەوە و جارێكی دیكە دروستبكرێتەوە.
محەمەد عەلی تەڕەماری، ئەنجومەنی گوندی تەڕەماری ناوەڕاستە، رۆژی هەینی لەگەڵ ئەنجومەنی تەرەماری خوار و تەڕەماری سەرو كۆبونەتەوە و یاداشتێكیان نوسیووە داوا لە شارەوانی پیرەمەگرون دەكەن رێگاكەیان بۆ چاك بکركێت.
زانیار بەهادین، هاوڵاتیەكی دانیشتوی گوندی تەڕەماری ناوەڕاستە، بە 964ی وت، ئێمە داوامان لە ئەنجومەن كردووە و ئەوانیش داواكەیان بۆ سەرەوە بەرزكردوەتەوە، هەر رێگا سەرەكیەكە وانییە، بەڵكو رێگەی ناو گوندەكانیش خراپە و پێویستی بە چارەسەرە.
بەهەرسێ تەڕەمارەكەوە نزیكەی 50 ماڵ دەبن، زۆربەیان خەریكی ئاژەڵداری و كشتوكاڵن، نزیكەی 15 كیلۆمەتر و لە پیرەمەگرونەوە دوورن بە نزیكەی كاتژمێرێك دوورن لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیەوە.