شافیۆ مامۆنی یانەی دهۆکی جێهێشت
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
گرێبەستی یاریزانی غانایی شافیۆ مامۆنی لەگەڵ یانەی دهۆک کۆتایی هات و دوای ئەنجامدانی یاری لەگەڵ یانەی کارەبا، گەڕایەوە وڵاتی خۆی.
شڤان محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ـی وت، بەم زووانە گرێبەستی هەموو یاریزانانی وەرزی ئەمساڵ کۆتایی دێت، جگە لەو یاریزانانەی کە گرێبەستیان دوو بۆ سێ ساڵییە.
شافیۆ مامۆنی پێشتر بۆ یانەکانی هەولێر و کارەبا لە خولی عێراق یاریی کردووە.
ئەو وتی: “هەموو گرێبەستەکان تا سەرەتای مانگی حەوت بوون، بەڵام لەبەر وەستانی خۆلی نایابی عیراق بۆ سێ هەفتە، ئەوانیش قەرەبووی ئەو رۆژانەیان کردەوە و بەردەوام بوون،
پێش چەند هەفتەیش یاریزان پرێنس ئۆپۆكو گرێبەستەکەی کۆتای پێ هاتبوو، ئەویش یانەکەی جێهێشت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا