چوار حاجیان نایەنەوە

رۆژی چوارشەممە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەنەوە هەولێر

964+

ئەحمەد مستەفا

حاجیانی کوردستان بە هەردوو رێگەی وشکانی و ئاسمانی دەگەڕێنەوە  و تا رۆژی پێنجشەممە ماڵئاوایی لە مەککە دەکەن.

ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس لە کوردستانەوە بۆ حەج چوونە سعودیە و چوار کەسیان گیانیان لەدەست دا و هەر لەوێ لە گۆڕستانی شەرائیح بەخاکسپێردران.

ئەمڕۆ شەممە 1.7.2022 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان، بە 964ی راگەیاند، لە 7.7.2023 بۆ 12.7.2023 سەرجەم ئەو حاجیانەی بە رێگەی ئاسمانی گەشتی مەککەیان کردبوو، دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی و کەرکوک.

ئەو حاجیانەشی بە رێگەی دەروازەی عەرعەرەوە چوونەتە سعودیە، بە یەک کاروان دەگەڕێنەوە، بە وتەی نەبەز ئیسماعیل بێت، “رۆژی 3.7.2023 لە مەککەوە بەڕێدەکەون و رۆژی 5.7.2023 دەگەنەوە هەولێر”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی