لە ماوەی دوو رۆژدا 40 ماتۆڕسکیل گیراوە لە دەربەندیخان

هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل و جامڕەش بەردەوامە

964+

توانا نەقی

هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل و لێکردنەوەی پەردە و لەزگەی رەش جامی ئۆتۆمبل لە قەزای دەربەندیخان بەردەوامە و دەیان ماتۆڕ دەستی بەسەرداگیراوە.

کاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەشی پۆلیسی دەربەندیخان لە هەڵەمەتێکدا توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار ماتۆڕسکیلدا کە هاوڵاتیانیان بێزارکردووە.

هەر لەو هەڵمەتەدا توانراوە پەردە و لەزگەی رەشی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک لێبکەنەوە.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە بە 964ـی راگەیاند، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و لە یەکەم رۆژی جەژنەوە تا ئێستا نزیکەی 40 مارۆڕسکیل دەستی بەسردا گیراوە و 100 پارچە پەردە و لەزگەی رەش لێکراوەتەوە لە جامی ئۆتۆمبێل.

وتیشی، سێ مارکێت بەهۆی فرۆشتنی تەقەمەنی منداڵان و مارکێتێک بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی تەندروستییەوە داخراون و لەگەڵ ئەوەشدا ماڵێک کە فرۆشیاری تەقەمەنی منداڵان بوون دراوەتە دادگا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی هەڵمەتەکەوە لە رۆژانی ئەم جەژنەدا لە 95% بوونی تەقەمەنی کەمی کردووە و نییە لە دەربەندیخاندا.

هەڵمەتەکە لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە بەڕێوەدەچێت، بۆیە یەکسەر دەدرێنە دادگاو رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، ئەگەریش لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە بەڕێوەبچوایە ئەوان خۆییان رێکاریان دەگرتەبەر، قایمقامی دەربەندیخان وای وت.