هەڵمەتە و کەسیان دەرناچن

ئەو ماتۆڕانەی لە گەرمیان جرت و فرتیان دەکرد گیران

شۆڕش قادری

زۆربەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی لەناو کوچە و کۆڵانەکانی کەلار و دەورووبەری جرت و فرتیان دەکرد، دەستیان بەسەرداگیرا و ئەوانی دیکەش بەسەریانەوە ناچێ.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڤیدیۆی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و سەلامەتی و کەمکردنەوەی بێزاری هاوڵاتیان، لەسەر فەرمانی عەقید شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی گەرمیان، مەفرەزەکانمان دەستیان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێک کردووە بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە مەرجەکانی لێخوڕینیان تێدا نییە و بوونەتە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتیان و هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتی شەقامەکان.”

هاتوچۆی گەرمیان، داوایش لە خاوەن ماتۆڕسکیلەکان دەکات، پابەندی مەرجەکانی لێخوڕین بن، ئەگەرنا رووبەڕووی رێکاری توندی یاسایی دەبنەوە.