دیمەن یپشکە گۆشتی چوار کیلۆیی.وێنە: 964
هەر ماڵێك چوار كیلۆ گۆشتیان بۆ چووە
لە خەلەكان تەنیا لە كوشتارگەكان ئاژەڵ بۆ قوربانی سەربڕاوە
964+
ئەحمەد مستەفا _ سلێمانی
لە خەلەكان 280 ئاژەڵی گەورە و بچوك بۆ خێر سەربڕدراون و هەمووشیان لە كوشتارگەی رێگەپێدراو بووە.
ئەنجومەنی خەلەكان و سەرجەم ئەو كەسانەی كە خێردەكەن، كۆبوونەتەوە و سەرجەم ئاژەڵەكانیان بردووەتە كوشتارگەكە، لەوێ بە شێوەیەكی تەندروست سەریانبڕیون.
لە کوشتارگەی خەلەکان و لە 24 کاتژمێری رابردوودا 170 سەرمەڕ، 70 سەربزن و 40 ئاژەڵی رەشەوڵاخ کراون بە قوربانی، هەروەک 10 ئاژەڵی بچووک و یەک رەشەوڵاخ رەتکراونەتەوە.
دانیشتووانی ناحیەکە و دەوروبەری ژمارەیان هەزار و 100 ماڵە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردووی یەکەم رۆژی جەژندا، ئەم قوربانیەیان كردووە.
گۆشتەكە بە جوانی وردكراوە، هەڵدراوەتەوە و دەكرێتە كیسەوە، هەر كیسەیەكیش چوار كیلۆ گۆشتی نەرمە و هەندێك ئێسقان و وردە پەراسوو، پارچەیەك بەز و چەوری تێدایە.
ئەیوب نەجات، بەڕێوەبەری کوشتارگەی خەلەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.6.2023 بە 964 ی وت، سەرجەم ئاژەڵەكان بە شێوەیەكی دروست و رێك سەربڕدراون و هیچ زیانێكیان نییە.
لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵەكاندا پزیشكێكی ڤێتێرنەریان لەگەڵ بووە، شەش سەرمەڕ و بزن و 25 جگەر و سپڵیش تەلەف كراون.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد