کەرکوک.. ئاگرێکی گەورە لە نزیک کۆمپانیای غازی باکوور کەوتەوە

964+

کاروان ساڵحی

جوتیارێکی کەرکوک دوای دروێنەکردنی گەنمەکەی پەرێز و جاڕی زەوییەکەی دەسووتێنێت و ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت و نزیک بووەتەوە لە پاشماوە نەوتییەکانی ناو کۆمپانیای غازی باکوور.

ئاگرەکە کەمێک پێش ئێستا کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

زانیاری هات..

جوتیارێک دوای دروێنەکردنی گەنمەکەی، زەویەکەی دەسووتێنێت و بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کشتوکاڵ لەسەر بکات، بەڵام ئاگر دەگاتە پاشماوە نەوتیەکانی کۆمپانیای غازی باکوور کە لە کەرکوک بە نەفتە ناسراوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە یەکەم ڕۆژی جەژن جوتیارێکی
قەیس عەبدولرەزاق، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک بە 964ـی وت، سەرجەم تیمەکانی ناو کۆمانیای غازی باکوور و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و شارستانی کەرکوک لە شوێنی ئاگرەکەن و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

وتیشی “هیچ مەترسیەک لەسەر کۆمپانیای غازی باکوور نییە بەو پێیەی ئاگرەکە لە دەرەوەی کۆمپانیاکەیە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق